
پۆستەری فەرمی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بەرنامەی کاری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت و کۆبوونەوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم لوتکەیە لە ڕۆژانی 12 تا 15ی ئایار لە بەغدا بەڕێوەدەچن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرە بڵاوکراوەی ماڵپەڕی لوتکەی عەرەبی، کۆبوونەوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم لوتکەیە لە ڕۆژانی 12 تا 15ی ئایار لە بەغدا بەڕێوەدەچن.
- ڕۆژی 12ی ئایار 2025: کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا بۆ ئەنجوومەنی ئابووری ئامادەکاری بۆ ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە هوتێلی مۆڤنپێک.
- ڕۆژی 13ی ئایار 2025: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئاستی وەزاری ئامادەکاری بۆ ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە هوتێلی مۆڤنپێک
- ڕۆژی 14ی ئایار 2025: کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەمیشەیی و بەرپرسانی باڵا بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە بۆ لوتکە.
- ڕۆژی 15ی ئایار 2025: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە ئامادەکاری بۆ لوتکە لە کۆشکی حکومی.
- ڕۆژی 17ی ئایار 2025: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی لوتکە لە خولی ئاساییی (34) و کۆبوونەوەی لوتکەی گەشەپێدان لە خولی (5) لە کۆشکی حکومی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لوتکەیە دەبێتە چوارەمین لوتکەی عەرەبی کە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای لوتکەکانی ساڵەکانی 1978، 1990 و 2012. بەمەش، 13 ساڵ دوای دوایین لوتکە، عێراق جارێکی دیکە میوانداری ئەم کۆبوونەوە گرنگە دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەم لوتکەیە لەسەر ئاستی سەرۆک و پاشایەکان دەبێت و تێیدا باس لە کێشەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






