
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بە فەرمی بانگهێشتی بەغدا کراوە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی، بەڵام شەرع مەترسیی هەیە بکرێتە ئامانج بۆیە داوای پارێزبەندیی ئەمریکای کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع، حکومەتی عێراق بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکەی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق گەرەنتی داوەتە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کە پارێزراوە، بەڵام بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، شەرع داوای گەرەنتیی ئەمریکای کردووە بەشێوەیەک کە کۆمپانیایەکی ئاسایشی ئەمریکی پاسەوانیی بکات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە بکرێتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بێدەنگیی ئێران بەرامبەر بە سەردانەکە ترسی دیمەشقی زیاتر کردووە، ئامادەبوونی شەرع لە لووتکەکە پەیوەستە بە ڕێکارە ئەمنییەکانەوە، بەغدا چەندین گەرەنتی ئەمنیی بە سووریا داوە لەوبارەیەوە، بەڵام حکومەتی سووریا گەرەنتی زیاتری دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






