ئاڤا نیوز
لەسەر سكاڵای زیاتر لە هەزار کەس، دروستکردنی سێ پڕۆژەی شووقە لە شاری هەولێر لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە ڕاگیرا و وەبەرهێنەرەکان دەدرێنە دادگا.
چیرۆکی سەرەکی: کارەکانی هەریەک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی گۆڵدن تاوەر و زێد تاوەر و مون تاوەر بەهۆی تەواونەکردنی کارەکانیان لەکاتی خۆیان و سكاڵای هاووڵاتییان، لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر ڕاگیران.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە گۆڵدن تاوەر و زێد تاوەر کاریان تێدا کراوە و بەشێکیان دروست کراون. دەبووایە ساڵی 2022 تەواو بن، بەڵام مون تاوەر تەنیا نەخشەیە و بلۆکێکی دانەنراوە. هیچیشیان تەواو نەبوون.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری یەکێک لە نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتن کە کاریان لەو پڕۆژانە کردووە بە ئاڤای گوت، خەڵک هەیە لە ساڵی 2010ـەوە شووقەی لەم پڕۆژەیە کڕیوە، زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلاری داوە کەچی تاوەکو ئێستا تەواو نەبوو.
لەلایەکی دیکەوە: چەند نووسینگەیەکی دیکە بە ئاڤایان گوت، نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار لە خەڵک وەرگیراوە و ئێستا چارەنووسی ئەو پارەیە نادیارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی ئەم پڕۆژانە پەیوەندییان بە کێشەکەی عەقاراتی باغی شەقڵاوەشەوە هەیە کە زیاتر لە ساڵێکە تەقیوەتەوە، دوو لەو پڕۆژانە حەسری ئەوان فرۆشتوویانە، یەکێکیشیان بە هاوبەشی بووە لەگەڵ عەقاراتێکی تر.
ئاڤا پەیوەندی بە خاوەنی پڕۆژەکە و ئەو وەبەرهێنەرانە کرد کە کار لەم پڕۆژانە دەکەن، بەڵام هیچیان بەردەست نەبوون، خاوەنی پڕۆژەکە وەڵامی نەدایەوە، کۆمپانیای جێبەجێکاریش ژمارەکەی داخرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





