لە هەولێر گەورەترین پێشانگەی گەشتیاری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 6 ئایار

گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر دەکرێتەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر دەکاتەوە، جگە لە دامەزراوە و كۆمپانیا ناوخۆییەكان، دەیان كۆمپانیای نێودەوڵەتیی و بیانی تێیدا بەشدار دەبن.
وێنە گەورەکە: كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان ساڵ بە ساڵ زیاتر پێش دەكەوێت، ئێستا تەنیا وەرزەکانی هاوین و بەهار نا، بەڵکو لە وەرزەكانی پایز و زستانیش هەزاران گەشتیار ڕوو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەم پێشانگەیەش دەبێتە هۆكارێك بۆ زیاتر ناساندنی ڕووی پێشكەوتنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مێتێكس 2025 كە بە یەكێك لە گەورەترین پێشانگەكانی گەشتوگوزار هەژمار دەكرێت، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتنی 6ـی 5ـی 2025، لە شاری هەولێر دەكرێتەوە و هاوشان لەگەڵ دامەزراوە جیهانییەكان، كۆمپانیا نێوخۆییەكانیش بەشدارێكی كارا دەبن و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئامانجی سەرەکیی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیارییە لە هەرێمی کوردستان، ئەویش بە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە پێشانگاکە بەشدار دەبن."
ئەمەش بزانە: لە پێشانگەکە 20 وڵاتی جیاواز بە 150 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە ئەوروپا، ئاسیا، کەنەدا و ئەفریقیا لە پێشانگەی مێتێكس بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەڕع داهاتووی سووریا و تێکەڵکردنی هەسەدە تاووتوێ کرد
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات






