لە سلێمانی کامێرای چاودێری و جی پی ئێس لەنێو پاسی گواستنەوەی قوتابیان دادەنرێت
- کوردستان
- 6 ئایار

پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناڕەزایی زۆری دایکان و باوکان بەرامبەر بە شوفێری ئەو پاسانەی هاتووچۆ بە قوتابیان دەکەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی نێو پاسەکان لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بەئامانجی پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و دڵنیابوونەوە لە هاتووچۆكردنیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن، پەوەردەی سلێمانی پڕۆژەیەکی پێشکەشی قایمقامیەتی سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کامێراوە چاودێریی ئەو پاسانە بکرێت کە هاتووچۆ بە قوتابیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "لە ماوەی ڕابردوو دیاردەی زۆر نەشیاو و ناپەروەردەیی لەنێو پاسەکان ڕوویداوە کە بووەتە هۆی بێزاری دایک و باوکان، ئێمەش داواکارییەکمان پێشکەشی لیژنەکانی قایمقامییەت کردووە، بۆ ئەوەی هەم کامێرای چاودێری، هەم جی پی ئێس بۆ پاسەکان دابنرێت."
ئەمەش بزانە: لیژنەکانی قایمقامییەت بەهەماهەنگی ئەو کۆمپانیایەی خاوەنی پاسەکانن پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و بڕیار لە میکانیزمی جێبەجێکردنی دەدەن، کە بە چ شێوازێک چاودێریی دۆخی نێو پاسەکان بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






