سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو لە دانیشتنەکان سزا دەدات
- عێراق
- 6 ئایار

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامنەدانی دوو دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی نیسابەوە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو بڵاوبکرێتەوە و سزای دارایی بدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لەمەودوا هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت بە بڕی ملیۆنێک دینار بۆ هەر دانیشتنێک سزادەدرێت، هاوکات بڕیاریشدا سەرجەم خەرجی ناردنەدەرەوە و شاندکردنی پەرلەمانتاران بۆ دەرەوە هەڵبوەشێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە هەردوو فەرمانگەی ڕاگەیاندن و کاروباری پەرلەمان کرد، ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکەنەوە کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبوون و بەگوێرەی ئەو بڕەشی بڕیاری لێدراوە، سزای داراییان بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەمەش بزانە: لەسەر بڕیارەکەی مەندەلاوی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 139 پەرلەمانتار بووە.
زانیاریی زیاتر: بۆ دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان پێویستە لانیکەم 166 پەرلەمانتار ئامادەبن، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا 139 پەرلەمانتار ئامادەبوون، بەوەش نیساب بۆ کۆبوونەوە نەبوو، دانیشتنەکە حەوت بڕگەی لە خۆگرتبوو و یەکێک لە بڕگەکانیش دەنگدان بوو لەسەر پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بە کەسانی خوار 18 ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






