
دیمەنی كوێخا لە یەکێک لە ماڵەکانی لە سلێمانی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ کوێخا دێرین عوزێری بە کەفالەت ئازاد لراوە تا ڕۆژی دادگاییکردنی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 12-2-2024، دیوەخانی دێرین عوزێر کە پلەداری هێزی پێشمەرگەی سەر بە یەکەی 70ی یەکێتییە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە ڕووخێنرا، دواتر ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی "بە داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن لە سەرمایەدارێک، بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی کوێخا دێرین دەرکراوە"، بەڵام دێرین عوزێر چووە دەرەوەی وڵات و دەستگیر نەکرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ کوێخا دێرین عوزێری بە کەفالەت ئازادکراوە، تا ڕۆژی دادگایی کردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، بەڵێنی ئەوە بە كوێخا دێرین دراوە، ئەو سكاڵاو دۆسیانەی كە لە دادگا لەسەری تۆماركراوە دادەخرێن و سەرجەم گرفتەكانی بۆ چارەسەر ئەكرێت، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت جارێكی دیكە قەڵای عوزرێییەكان دروست بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن