ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن، دوای دوو ساڵ کێشە و گرفت و ڕێگری، ڕێککەوتوون دەست بە هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم بکرێتەوە لە کوردستانەوە بۆ عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ساڵە سەرەڕای دەیان گفتوگۆ و دانوستاندن بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت و سێڵی گومرگیی لە دەروازەکانی عێراق، ڕێگە نادەن بارهەڵگری کۆمپانیاکانی کوردستان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق تێپەڕن، مانگێکیشە هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە کوردستانەوە بۆ عێراق ڕاگیراوە، لە 15ی مانگی ڕابردووەوە یەک بارهەڵگ ئاودیوی عێراق نەبووە. ئەمەش زیانی زۆری لە بازرگانەکانی کوردستان داوە، چونکە ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، 70%ـی بەرهەمەکان هەناردەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە بەغدا شاندی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی ئەم پرسە چارەسەر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە، بۆئەوەی دەست بە هەناردەی کاڵاکان بکرێتەوە، لەماوەی ڕۆژانی داهاتووش بۆ بەشی دووەمی ڕێککەوتنەکە لە هەولێر کۆدەبنەوە. هاوکات ئەو کاڵایانەی لە 15ی چوار بەدواوە لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە، دەکرێ هەناردەی پارێزگاکانی عێراق بکرێن، تاوەکو 10ـی ئەم مانگە دەرفەتیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە ئاڤای گوت، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو شاندی بەغدا دێنە هەولێر و میکانزمی جێبەجێکردنی بەشی دووەمی ڕێککەوتنەکە دیاریدەکەن.
- هەر بارهەڵگرێک کە داخل دەبێت، کەشفی بۆ دەکرێت و گومرگی لێوەردەگیرێت، مەنەفێست و پێناسی گومرگی دەکرێت، ئینجا مۆر دەکرێت و بارەکە قوفڵ دەکرێت، ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو شارە دەکرێت کە بارەکەی بۆ هاتووە.
سیڵە چییە؟ هەر بارێک کە دەنێردرێ بۆ نموونە بۆ بەسرە، نابێت لەهیچ شوێنێک بکرێتەوە تا دەگاتە شوێنی مەبەست لە بەسرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت






