دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ویستی خۆی بۆ یەکگرتنی ئەمریکا و کەنەدا دووپات دەکاتەوە و بە هاوسەرگیرییەکی ناوازەی ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەرەتای دەستبەکاربوونی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا بانگەشەی زیادکردنی کەنەدای وەک ویلایەتی 51مینی ئەمریکا دەست پێکرد، سەرەڕای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان و لێدوانی دژبەیەک بە هۆی بانگەشەکەی ترەمپەوە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی و لە کاتی پێشوازی لە مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ جارێکی دیکە ویستی واشنتنی بۆ یەکگرتنی کەنەدا و ئەمریکا دووپاتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، لە هۆڵی ئۆڤڵ بە مارک کارنی گوت: یەکگرتنی کەنەدا و ئەمریکا لە بەرژەوەندی کەنەدییەکان دەبێت، باجی کەمتر، سوپای خۆڕایی، هەرچەندە هەر ئێمەین دەتانپارێزین کاتێک کێشەیەکتان هەبێت، بەڵام یەکگرتنی کەنەدا و ئەمریکا هاوسەرگیرییەکی زۆر ناوازە و جوان دەبێت، چونکە پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە و یەکتریان زۆر خۆش دەوێت.
لە لایەکی دیکەوە: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و گوتی: کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە، هەروەک چۆن ئەم شوێنەی لێی دانیشتووین (کۆشکی سپی) بۆ فرۆشتن نییە، بە هەمان شێوە هەرگیز کەنەدا نابێت بە شوێنێک بۆ فرۆشتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ و مارک کارنی، یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیانە و پرسی جەنگی بازرگانی و ڕێککەوتنی نوێی ئابووری ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەڕع داهاتووی سووریا و تێکەڵکردنی هەسەدە تاووتوێ کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات





