عێراق: یەکخستنی سزای هاتووچۆ لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان نزیکە لە تەواوبوون
- کوردستان
- 7 ئایار

عەمید مقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لیژنەی یەکخستنی سزای هاتووچۆ لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزووانە کارەکانی تەواو دەکات، ئەمەش وەک هەنگاوێک بە ئامانجی یەکخستنی ڕێکارەکانی هاتووچۆ لەسەر ئاستی وڵات.
بۆچی گرنگە: یەکخستنی سەپاندنی سزاکانی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئەو سەرپێچییانە دەبێت کە لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراقن، بە پێچەوانەشەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید مقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ یەکخستنی سزای هاتووچۆ لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە لە زووترین کاتدا کارەکانی تەواو بکات.
هەنگاوی داهاتوو: لەهەمان کاتدا هەنگاوی داهاتوو دانانی سیستەمێکی یەکگرتووی سزاکانی هاتووچۆ دەبێت، بۆ ئەوەی ناوەندی بێت و لە هەموو بەشەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت، لەنێویشیاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵدا شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق سەردانی شاری هەولێری کردبوو، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە لە ساڵی 2023ـەوە دەستی پێکردووە، بە ئامانجی یەکخستنی سیاسەتەکانی هاتووچۆ لە نێوان هەردوولا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






