ئاڤا نیوز
کەناڵێکی کوردیی متمانەپێکراو هانی خەڵک دەدات دراوێکی ئەلیکتۆرنیی بکڕن بۆ ئەوەی دوو هێندەی پارەکەیان قازانج بکەن و پێیان گوتراوە: دەفتەرێک بدەن و سێ دەفتەر دۆلار قازانج بکەن.
وێنە گەورەکە: لە یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان پێشکەشکارێک و چەند کەسێکی دیکە ڕێکلام بۆ دراوی ئەلیکترۆنیی بیدز کۆین دەکەن، خەڵکێکی زۆریش متمانەیان بە کەناڵەکە هەیە و ملیۆنان دۆلار دەخەنە مامەڵەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە دوای ئەوەی دەردەکەوێت دراوەکە ساختەیە، تەواوی ئەو پارانەی کە خرابوویە مامەڵەکەوە ون دەبێت.
لێدوانی تایبەت: بە وتەی شایەدحاڵان، بەشێک لەو هاووڵاتیانەی زەرەرمەندی مامەڵەکەن قسەیان بۆ ئاڤا کردووە و یەکێکیان دەڵێت: من بایی پێنج دەفتەر و 70 وەرەقە لەم دراوە ئەلیکترۆنییە کڕی، ئێستا یەک دینارم نەماوە.
هاوکات قوربانییەکی دیکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: شەو 24 گەلام لە حیسابدا هەبوو، دڵم نەهات دەریبێنم، پێموا بوو دوو ئەوەندەی لێ دێت، بەڵام بەیانی کە لەخەو هەستام پارەکەم بووە بە 14وەرەقە و ماڵم وێران بووە.
لێدوانی فەرمی: بەشیر حەمید، پارێزەری بەشێک لە خەڵکی زەرەرمەند بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: خەڵکەکە بە بیانووی ئەوەی کە زوو دەوڵەمەند دەبن، فێڵیان لێکراوە و پارەیان لێ خوراوە، جارێ لە قۆناغی یەکەمدا سکاڵامان تۆمار کردووە.
- ڕێکلامکردنی ئەم کەناڵە متمانەی لای خەڵکەکە دروست کردووە و پێیانوابووە بەم دراوە پارەیان دوو هێندە زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر خەڵک سکاڵایان تۆمار کردووە، تەنیا لە بنکەیەکی پۆلیسی دهۆک 10 سکاڵا لە دژی شەش کەس تۆمار کراوە و بە گشتی بڕی 50 ملیۆن دۆلار پارەی خەڵک لەو مامەڵەیەدا خوراوە، سکاڵاکەش بە پێ ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمارکراوە و تایبەتە بە فێڵکردن و لەخشتەبردن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، پێشکەشکارێک و براکەی کە بە کەفالەت ئازاد کراوە، لەو شەش کەسەن کە سکاڵا لە دژیان تۆمارکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچە بۆ 4 هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامی سەنگەر دەبەسترێت
- بزنس
- 12 شوبات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە






