
پێشوازی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ سێیەمجار لەدوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی سەردانی تورکیا بکات و لە بوارەکانی ڕێگای گەشەپێدان، وزە، گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئازاری ساڵی 2023 و تشرینی دووەمی ساڵی 2024 دووجار سەردانی تورکیای کردووە، لە بەرامبەریشدا 22ـی نیسانی 2024 و بۆ یەکەمجار دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، لەو سەردانەدا 26 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا. کە چواریان لە بواری سەربازی و ئەمنیدا بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025 لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆماری تورکیا و بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیژیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات.
بەشێک لە دیارترین ئامانجەکانی سەردانەکە و ئەو یاداشتانەی بڕیارە واژۆ بکرێن:
٠ هەنگاوە کۆتاییەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
٠ هێڵی بەستنەوەی کارەبا و زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق بەر لە هاتنی وەرزی هاوین
٠ هەماهەنگی ئەمنیی و هەوڵی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
٠ برەودان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبەش کە ئێستا 20 ملیارە بۆ 30 ملیار دۆلار
٠ بەشدارییەکی کاراتری کۆمپانیاکانی تورکیا لە کەرتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و بونیادنانی شاری گەورە و پێشکەوتوو
٠ زیادکردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد






