
وێنەی باوک و کوڕە کۆڵبەرەکە
ئاڤا نیوز
لە سنووری سلێمانی، پاسەوانی سنووری عێراق، دەستڕێژی گوللەیان لە باوك و كوڕێك كرد و یەكیان گیانی لەدەست دا و ئەوی دیكەیان بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی سوورەبان كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری شارباژێڕی سلێمانی، لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە، دەستڕێژی گوللە لە باوك و كوڕێك دەكرێت كە كۆڵبەری فەرمیی سنوورەكەن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی تەقەکردنەکەوە، كوڕەكە بە ناوی ئارێز ئاوات تەمەن 18 ساڵ گیانی لەدەست دا و باوكەكەش بە ناوی ئاوات ئیسماعیل تەمەن 42 ساڵ بریندار دەبێت و بۆ چارەسەركردن گەیێنراوەتە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رووداوەکەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند كە ڕووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووی داوە و ئەو كارمەندەی پاسەوانی سنوور كە تەقەكانی كردووە دەستگیر كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە






