وەزارەتی پەروەردە: هەموو ڕێوشوێنێك بۆ ڕێگریكردن لە گزیی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 گیراونەتە بەر
- کوردستان
- 8 ئایار
ئاڤا نیوز
كەمتر لە مانگێك ماوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی كۆتایی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ 115 هەزار و 862 قوتابیی پۆلی 12 بە قوتابیانی دەرەكی و پیشەییەكانیشەوە مافی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان هەیە بەڵام ڕەنگە بە هۆی بەشدارینەكردنی بەشێك لە قوتابیان ژمارەكە كەم بێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەیوان عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ ڕۆژی 1ـی 6، تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ساڵانە لە مانگی 10 تاوەكوو كۆتایی مانگی پێنج ئامادەكاریی دەكەین بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و ئێستا ئامادەكاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 كراوە.
٠ ئامادەكارییەكان بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، گەیاندن ، خوێندنی باڵا و كارەبا دەكرێن، ئەمەش ساڵانە تاوەكوو كۆتایی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبێت.
٠ هەر قوتابییەك گرفتێك یان پرسیارێكی سەبارەت بە ناو و شوێنی تاقیكردنەوەكانی هەبێت دەتوانێت پەیوەندی بە لیژنەی باڵای ئەزموونەكانەوە بكات.
٠ هەموو ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك لە تاقیكردنەوەكان گزی نەكرێت ئەوەی كە ساڵانە باس دەكرێت سەبارەت بە دزەكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان ڕاست نییە.
لەلایەكی دیكەوە: وەزارەتی پەروەردە لینكێكی بڵاوكردەوە ئاگادارییەكی ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12 كرد و ڕوونی كردەوە كە دەتوانن لەو ڕێگەیەوە، بەپێى پارێزگاکان شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، هەروەها ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى 2025-06-01، کاتژمێر 7:30ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە






