بۆ یەکەمجار عێراق دەبێتە خاوەن ڕێڕەوێکی یەکگرتوو بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت
- عێراق
- 8 ئایار

واژۆکردنی گرێبەستەکە بە ئامادەبوونی هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بۆ یەکەمجار عێراق لە فاوەوە تا ئیبراهیم خەلیل بووە خاوەن ڕێڕەوێکی یەکگرتوو بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی کۆمپانیا جیهانییەکان.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری ئینتەرنێت دەیانەوێت عێراق و هەرێمی کوردستان وەک جێگرەوەی دەریای سوور و نۆکەندی سوێس بۆ ڕاکێشانی هێڵەکی ئینتەرنێت لەنێوان ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان بەکاربهێنن، بەوتەی شارەزایانیش داهاتی ڕاستەوخۆی عێراق لەم پڕۆژەیەدا ساڵانە دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار، ئەوە جگە لە سوودە بازرگانی و ئابوورییەکانی دیکەی پڕۆژەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای دیڵ (DIL)ـی تەکنەلۆجی کە مۆڵەتپێدراوی هەرێمی کوردستانە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتەکەیان واژۆکرد، بەمەبەستی ڕێکخستنی تێپەڕبوونی هێڵەکانی ئینتەرنێتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی عێراقەوە بەشێوەی ترانزێت.
لێدوانی فەرمی: هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کە ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بوو، ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە تا عێراق ببێتە ڕێڕەوێکی جیهانی لەبەردەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئینتەرنێت، لە دەرئەنجامیشدا ئەم بابەتە زیاتر بەهێزبوونی ئاسایش و ئارامی عێراقی لێدەکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی وەزیری پەیوەندییەکان لە ڕووی کەمی تێچووەوە، پڕۆژەکە دەبێتە کێبەرکێکاری کەناڵی سوێس و بوونی یەک ڕێڕەوی یەکگرتووش لە فاوەوە تا ئیبراهیم خەلیل، زیاتر پێگەی عێراق بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە بەهێز دەکات، جگە لەوەش هاوکار دەبێت لە زیادبوونی داهاتە نانەوتییەکانی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






