فوئاد حوسێن: هاوكاری ئەمنيی نێوان توركیا- عێراق بە پێویست دەزانین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-14

كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا- وێنە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرکردایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بەغدای کردو لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، لە تۆڕی " ئێکس" ڕایگەیاند: لە کوبوونەوەیەکی دووقۆڵی بەرهەمداردا لەگەڵ هاکان فیدان و شاندی یاوەری، باسمان لە چەند پرسێکی بەرفراوانی ناوچەیی کرد.
بابەتی ستراتیژی: هەردوولا جەختمان کردەوە لەسەر پێویستی هاوکاری لە بوارەکانی: ئەمنی، بازرگانی، ووزە، ئاو، پەروەردە و هەموو ئەو بوارانەی دیکە کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فوئاد حوسێن و هاکان فیدان باسیان لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کردووە، کە بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکات.
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن سەردانەکەی ئەو شاندە بە قووڵبوونەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات ناودەبات، هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان تورکیا- عێراقیش بە پێویست دەزانێت.
باکگراوند: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا، بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە یاوەری هەریەک لە یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میت، بۆ کوبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی تورکیا- عێراق سەردانی بەغدایان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن






