سەرچاوەیەکی ئەمنی: هیچ کاروانێكی سەربازیی ئەمریکا لە سووریاوە بەرەو عێراق نەکشاوەتەوە
- عێراق
- 9 ئایار

کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەنگۆی هاتنی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەو وڵاتە، ئەمریکا کە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا دەکات، بڕیاریداوە هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کەم بکاتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو کاروانی سەربازیی لەو وڵاتە کشاندووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق، هێزەکانی ئەمریکا تەنیا لە نێو سنووری سووریا بەرەو دەروازەی وەلید و ناوچەی تەنف جموجۆڵیان پێکراوە و هیچ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لەهیچ دەروازەیەکی سنووری لە سووریاوە بەرەو عێراق نەکشاوەتەوە.
باکگراوند: پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، کاروانێکی سەربازیی نوێی هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" کە لە دەیان بارهەڵگری گەورە بە کەلوپەل و کەرەستەی قورسی سەربازی پێکهاتووە لە چەند بنکەیەک لەوانەش بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵات و باکووری شاری دێرەزۆر بەرەو عێراق کشانەوە.
ئەمەش بزانە: لە 19-4-2025، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، لە شکستپهێنانی داعش سەرکەوتوو بوون و بە فەرمانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەکانیان لە سووریا لە کۆی دوو هەزار و 500 سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز کەمدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





