
وێنەی گەنم و ئاڵای وڵاتی تورکیا
ئاڤا نیوز
عێراق 50 هەزار تۆن گەنم وەک هاوکاری ڕەوانەی تونس دەکات، ئۆپۆزسیۆن ئەو وڵاتەش نیگەرانە و دەڵێت" ئەو بڕە گەنمە بەرامبەر بەشداربوونی سەرۆککۆمارە لە لووتکەی عەرەبی بەغدا ".
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 50 هەزار تۆن گەنم وەک هاوکاری ببەخشێتە تونس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەهاب هانی، سەرۆکی پارتی مەجد لەژێر مانشێتی "گەنم لە بەرامبەر ئامادەبوون و بەشداریکردن" نووسیویەتی: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە سەروبەندی لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە 17 -5-2025 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، 50 هەزار تۆن گەنمی بەخشییە تونس، بۆ ئەوەی قەیس سعەیید، سەرۆککۆماری تونس خودی خۆی وەک بەرزترین ئاستی دیپلۆماسی وڵاتەکەی ئامادەبێت .
لەلایەکی دیکەوە: ماهر عەباسی، سەرۆکی پێشووی پارتی "تەحیا تۆنس" داوا لەسەرۆککۆماری وڵاتەکەی دەکات بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕە گەنمەی کە تەنیا بەشی پێنج ڕۆژ لە خواردنی دانەوێڵەی ڕۆژانەی تونسییەکان دەکات ڕەتکاتەوە و وەرینەگرێت.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تونس بەنیگەرانییەوە دەڕواننە ئەو بابەتە و دەڵێن، " عێراق پێشتر ئامرازی فیکری و زانستی ڕەوانەی تونس دەکرد، ئێستا گەنمی بۆ دەنێرێت " .
ئەمەش بزانە: بەهای ئەو بڕە گەنمەی عێراق ڕەوانەی تونسی دەکات، بە 15 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەکاتێکدا بودجەی ساڵی 2025ـی ئەو وڵاتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی تەوێڵە 10 تۆن كاڵەكی خراپبوو گەڕێنرایەوە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون





