
بیرێکی ئاوی خواردنەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی پاککردنەوەی بیرێکی کشتوکاڵییەوە لە پارێزگای لوڕستانی ئێران، حەوت ئەندامی یەک بنەماڵە گیان لەدەست دەدەن، بەرپرسانی ناوچەکەش گومان دەکەن بەهۆی نەمای ئۆکسجینەوە ڕووداوەکە ڕوویدا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نێوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گوندی کونانی سەربە شاری کویەشت، لە کاتی خاوێنکردنەوە و قووڵکردنی بیرێکی ئاوی کشتوکاڵییەوە، حەوت ئەندامی ئەو خێزانە یەک بە دوای یەک بۆ یارمەتیدان و هێنانە دەرەوەی یەکدی دەچنەناو بیرەکەوە، بەڵام سەرجەمیان گیان لەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەبادی، جێگری مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاند، دوای ئەوە ژمارەیەک کەس دوای بەهاناوە چوونیان کرد بۆ دەرهێنانەوە حەوت کەس لە بیرێکی ئاودا، تیمەکانمان تاوەکو درەنگانی شەو لە بیرێکی 50 مەتریدا سەرقاڵی کارکردن بوون.
- گومان دەکەین سەرجەم ئەو کەسانە بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەستدابێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەهدی ئیمانی، سەرۆکی دادگای ناوچەی کونان باسی لەوە کرد، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ گیان لەدەستدانی ئەو کەسانە.
ئەمەش بزانە: ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتی بوون لە، سامان موڕادی تەمەن 29 ساڵ، یوسف موڕادی تەمەن 37 ساڵ، ئیرەج موڕادی تەمەن 50 ساڵ، تورەج موڕادی، تەمەن 45 ساڵ، یونس مەلەکی ،تەمەن 30 ساڵ، یاسر کازمیان، تەمەن 35 ساڵ و فەتحوڵڵا باقری، تەمەن 35 ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






