
سوودانی، لەکاتی ڕاگەیاندنی گەڕانەوەی پارەکانی عێراق لە دەرەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای دەکات، عێراق بەردەوامە لە هەوڵدان لەگەڵ وڵاتان لەپێناو گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بە تاڵان براون، وتیشی، ساڵی ڕابردوو نیو ملیار دۆلار گەڕێنراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: گەندەڵی لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق لە هەموو دامەزراوەکانی حکومەت بووەتە دیاردە، دەستەی دەستپاکیش ناوە ناوە دۆسییە گومانلێکراوەکان هەڵدەداتەوە، دواتریش دۆسییەکان ئاڕاستەی دادگا دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: بە هاوکاریی حکومەت و دادگە لە ساڵی 2024ـدا نیو ملیار دۆلار پارەی بەتاڵان براو گەڕێنراوەتەوە وڵات، ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەکە ئیمتیاز و پاراستنی بۆ ئەو کەسانە دابین کردووە کە هاوکار دەبن لە ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە مانگی ڕابردوودا، لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، گەندەڵییەک بە قەبارەی 100 مليار دينار ئاشکرا کرا، کە تێیدا بەشێک لە فەرمانبەرانی شارەوانیی و خانووبەرە یارییان بە نرخی زەوییەکانەوە کردووە و بەهۆیەوە 100 مليار ديناریان بەهەدەرداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






