
خۆشی دەربڕینی خەڵکی پاکستان بەبۆنەی ئاگربەست. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هیندستان پاکستانی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوەیە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە هەردوو وڵاتی خاوەنی چەکی ئەتۆمی لە لێواری شەڕێکی تەواوەتیدا پاشەکشەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم ئێوارەیە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری سریناگار لە کشمیری هیندستان بیستراوە، ئەمەش نیگەرانی هیندستانی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ هیندستان لەسەری ڕێککەوتوون، و پێیان وایە هەر پرسێک لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ لە ئاستێکی گونجاودا چارەسەر بکرێت و پێویستە سەربازانی هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن.
لێدوانی فەرمی: ڤیکرام میسری، وەزیری دەرەوەی هیندستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، پاکستان ئەو ئاگربەستەی پێشێلکرد کە ئەمڕۆ لەسەری ڕێککەوتین و ڕێنمایی دراوەتە هێزە چەکدارەکان کە بەهێزەوە بە درێژایی سنوورەکانمان مامەڵە لەگەڵ هەر دەستدرێژییەکی پاکستان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاکستان و هیندستان دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە، بە نێوەندگیری 30 وڵات ڕێککەوتن ئاگربەست ڕابگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






