
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ یاری شەترەنج
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا و ئێران چوارەم خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجام بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 12-4-2025، یەکەم خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی عومان بەڕێوەچوو، سێ جاری دیکەش دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دراوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکیان ئاشکرا نەکردووە و تەنیا جەختیان لەوە کردووەتەوە دانوستانەکانیان ئەرێنی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولی چوارەمی دانوستانەکان لە سەرەتادا بڕیار بوو لە 3ی ئایار لە ڕۆما بەڕێوە بچێت، بەڵام دواتر دواخرا و بڕیار درا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی شەممە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئامانجی ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران بێبەشکردنی "مافی ئەتۆمی" بێت، ئەوا دەبێت واشنتن بزانێت تاران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.
زانیاریی زیاتر: نوێنەرانی هەردوو وڵات تاوەکو ئێستا سێ جار کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆیان کردووە، دوو جار لە مەسقەت و جارێک لە ڕۆما، کە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆبوونەتەوە. لە کۆبوونەوەی ئەمجارەشدا هەر یەکە لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکانیان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






