کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا
- کوردستان
- 11 ئایار

ئارمان ڕایزەن"ـی کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ناوچەی سنووریی "دووپلوورەی" سەر بە شاری مەریوان تەقە لە کۆڵبەرێکی کورد دەکرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ئارمان ڕایزەن، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئارمان ڕایزەن"ـی تەمەن 32 ساڵ، باوکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی "گۆگجە"ـی سەر بە شاری مەریوانە، لەگەڵ چەند کوڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی سنووریی "دووپلوورە"ی سەر بە شاری مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025، كاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی لە گوندی سوورەبان كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری شارباژێڕی سلێمانی، لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق دەستڕێژی گولـلە لە باوك و كوڕێك کرا، بەهۆیەوە کورەکە گیانی لەدەستدا، دواتر باوکی کورەکە گوتی: بە بەرچاومەوە تەقەیان لە کورەکەم کرد و کوشتیان.
باکگراوند: بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2024 لانی کەم 339 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






