بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا: پاڵپشتی لە سەقامگیری زیاتری هەرێمی کوردستان دەکەین
- کوردستان
- 11 ئایار

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا گوتی، "یەکێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لەبوونی سەقامگیری و بەرەو پێشچوونی زیاتری هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان دەکات".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 11ـی 5ـی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاییندەی کورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتییانە لە تورکیا ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان کورتەیەکی لە ڕوانگەی یەکێتیی ئەوروپا بەرامبەر هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو و ڕاگەیاند: "یەکێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لەبوونی سەقامگیری و بەرەو پێشچوونی زیاتری هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان دەکات."
زانیاری زیاتر: لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاییندەی کورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە تورکیا ئاڵوگۆڕ کرا و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنی ڕوانگەی لایەنە کوردییەکانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییانەی تورکیا بەرز نرخاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە





