بەهۆی خۆڵبارینەوە 113 کەس لە کەرکووک و هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
- ژینگە
- 14 ئایار

کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارین لەسەر هەولێری پایتەختی کوردستان کە مەودای بینینی زۆر کەمکردووەتەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لە دوێنێوە جارێکی دیکە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە ئەمڕۆوە كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت، سبەینێش لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەگەری بەفر و بارانبارین هەیە.
وێنە گەورەکە: عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی کە زۆرترین زیانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ئەمساڵ چەند جارێک خۆڵبارینی چڕ ڕووی لە زۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کردووە، کاریگەرییەکەی لە هەرێمی کوردستانیش دەرکەوتووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەکەوە، لە کەرکووک و هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 113 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، داتاکانی سەردانی نەخۆشخانەکانیش بەپێی شارەکان بەم جۆرەیە:
کەرکووک: 48 کەس.
دهۆک: 30 کەس.
سلێمانی: 12 کەس.
هەولێر: 8 کەس.
هەڵەبجە: 15 کەس.
لێدوانی فەرمی: سەعد کەمال، بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر بە ئاڤای گوت، "ئەو کەسانەی لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچووە، دووانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و وادەی تەواوبوونی شەپۆلی خۆڵبارینەکەش، شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "خۆڵبارین سێ جۆری هەیە ئەمەی ئێستا كە لە هەرێمی كوردستان هەیە جۆری سێهەمییەتی و چڕترین جۆرە و پێی دەگوترێت خۆڵبارین بە هۆی باوە، كە لە دێرەزوورەوە هەڵی كردووە و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە".
گووتیشی، "ئەم شەپۆڵی خۆڵبارینە دوو ڕۆژ دەخایێنێت بەڵام لە ئەمڕۆوە كاریگەرییەكەی لاوازتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە لە چەند ناوچەیەك بەتایبەت پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك باران دەبارێت، سبەینێش لەگەڵ بارینی باران، ئەگەری بەفربارینیش هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەتایبەت چیاكانی گارە، حەسەنبەگ، شیرین".
لەبارەی پلەکانی گەرماش، شێخ دارا ڕایگەیاند، "تاوەکو كۆتایی مانگ پلەكانی گەرما لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لەژێر 30 پلەدا دەبێت و کەشوهەوا گەرم نایێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی دووەم
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت






