شاندێكی پارتی بەشداریی لە کۆربەندی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراسی لە برۆكسێل دەكات
- هەواڵ
- 16 ئایار

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی لە ئەوروپایە
ئاڤا نیوز
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی لە ئەوروپایە و بەشداریی لە کۆڕبەندی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراسی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە هەریەک لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەلایەن یەکێتیی نێدەوڵەتیی دیموکراسی (IDU)، بانگهێشتی برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا کراون بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی یەکێتییەکە.
لەلایەکی دیکەوە: دلاوەر ئاژگەریی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، چەند وێنەیەکی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بە ئەوە داوە کە پەراوێزی سەردانەکەیان، شاندەکە ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە برۆکسێل بەسەرکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (ئای دی یو-IDU)، کۆکەرەوەی بەشی زۆری حیزبە دیموکراتەکانی وەک حیزبی کۆماریی ئەمریکا و پارێزگارانی بەریتانیا و یەکێتسی دیموکراسی ئەڵمانییە، یەکێتییەکە ساڵانە دوو کۆنفڕانس رێک دەخات، یەکێکیان لە واشینتۆن و ئەوی دیکە لە برۆکسێل.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە






