
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و کۆتوبەندەکانی هاوکاریی دارایی دەرەکی، ئابووری عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەببێتەوە و گەشەی ئابووریش ڕوو لە دابەزین بکات.
بۆچی گرنگە: قەبارەی بودجەی ئەمساڵی عێراق بە نزیکەیی 210 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، ئەگەریش تێکڕای فرۆشتنی نەوت بە 70 دۆلاربێت، هێشتا حکومەتی فیدڕاڵ 63 تریلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ساڵی 2023 تێکڕای گەشەی کەرتی نانەوتی 13.8% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بۆ 2.5 % دابەزیووە، ئەوەش بەهۆی لاوازبوونی وەبەرهێنان، پاشەکشەی کەرتی خزمەتگوزارییەکان و لاوازی هاوسەنگی بازرگانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کورتهێنانی بودجە ساڵی 2023 کەم بووە و 1.1%ی تێکڕای داهاتی نیشتمانی بووە، ساڵی ڕابردوو بڕەکە بۆ 4.2% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیادکردنی خەرجییەکانی پەیوەست بە پابەندییەکان، مووچە و وزە، سندوقی دراو پێشبینی دەکات ئەمساڵیش گەشەی کەرتی نانەوتی لە عێراق بەهۆی دۆخی ئابووریی جیهانییەوە لاوازبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دابەزینی نرخی نەوت و کۆتوبەندەکانی هاوکاریی دارایی دەرەوە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی عێراق هەبووە کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو 100.3 ملیار دۆلار بووە. بەهۆی لاوازی کەرتی تایبەت و زیادبوونی خەرجییەکانیش، سندوقی دراو داوا دەکات چاکسازیی لە خەرجییە گشتییەکان بکرێت و ڕووبەری دارایی نوێ دروستبکرێن.
چارەسەرەکان: سندووقی دراو دەڵێت، پێویستە بانکی ناوەندی پاڵپشتییەکانی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی حکومەت ڕابگرێت، وەبەرهێنانی پاک و کەمخەرجی لە وزەدا بکرێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لێپرسینەوە و چاودێریی بەهێزتر بکرێت و چاکسازیی بنەڕەتیش لە کەرتی تایبەت و بازاڕی کاردا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین لێدوانی سوودانی لەبارەی مووچە
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسیی سزای ئەمریکی لەسەر نەوتی عێراق؛ پەرلەمان وەزیری نەوت بانگهێشت دەکات