شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی مووچەوە هۆشداری توند بە بەغدا دەدات؛ هەڵوێستی توندمان دەبێت
- بزنس
- 27 ئایار

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەوە هۆشداری توند بە بەغدا دەدات و دەڵێت، ئەگەر بەغدا گرفت بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە دروست بکات، هەڵوێستی توندمان دەبێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرسێ ئەرکەکەی خۆی پەیوەست بە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ کردووە، لەماوەی دوو هەفتەدا لیستی مووچە، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆی مانگی چواری ڕادەست کردووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی دوای تەواوبوونی وردبینی لەلیستی مووچە پارە خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لەنووسراوێک کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ماوەی ڕابردوو بۆ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی ناردووە لە چوار بڕگەدا باسی لە هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە چەندێک هاوکاربوون لەگەڵ تیمەکانی چاودێریی دارایی و گرفتیان درووست نەکردووە.
گوتیشی، "ئێمە لە کۆبوونەوە داخراوەکان لەگەڵ بەغدا زۆر بە ڕاشکاوی گوتوومانە ئەگەر بەردەوامبن لە درووستکردنی گرفت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئێمەش وەڵامێکی توندمان بۆیان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە