ئەردۆغان: هاوینی ئەمساڵ ئاسایشی سنووری عێراق گەرەنتی دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-19

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەردۆغان لەبارەی هێرشکردنە سەر پەکەکە لە باشووری کوردستان و عێراق ڕایدەگەیێنێ، هاوینی ئەمساڵ ئاسایشی سنوور بەتەواوی گەرەنتی دەکەن.
وێنە گەورەکە: تورکیا پلانی ئۆپەرسیۆنێکی گەورەی بۆ هاوینی ئەمساڵ لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ سەر پەکەکە داڕشتووە، بۆ ئەمەش هەنگاوەکانی چڕتر کردووونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوێنێ ئێوارە لە فەرماندەیی فەیلەقی 4 لەگەڵ سەربازەکان بەربانگی کردەوە، پاشان گوتارێکی دا و جارێکی دیکە هێرشی تووندی کردەوە سەر پەکەکە.
لێدوانی فەرمی: ئەردغان باسی لەوە کرد ماوەیەکی زۆرە ئارامیان گرتووە "لەسەر مەترسییەکانی تیرۆر" بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، بەڵام هاوینی ئەمساڵ "بێ گوێدانە ئەوەی کێ پاڵپشتیانە کۆتاییان پێدەهێنین"، کە مەبەستی پەکەکە بوو.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئەردۆغان گوتی، بەدڵنیاییەوە کارە تەواونەکراوەکانیان تەواو دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەردۆغان دوای جەژنی ڕەمەزان سەردانی عێراق بکات، هەفتەی ڕابردووش شاندێکی بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە بۆ دانوستان و ئامادەکارییەکان ناردە عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن






