لەناوچە کوردییەکانی حەلەب پەتای وەرزی بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە
- تەندروستی
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنی نەخۆشخانەی خالید فەجر
ئاڤا نیوز
لە ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەبی باکووری سووریا، پەتا وەرزییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە و ڕۆژانە 200 حاڵەتی توشبوون تۆمار دەکرێت، بەوتەی بەرپرسانی خۆجێی ناوچەکەش، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکە پەیوەندی بە نەبوونی سووتەمەنییەوە هەیە بۆ خۆگەرمکردنەوە، چونکە گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ڕێگە بە داخڵکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان بۆ ناوچەکانیان نادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب ڕۆژانە چارەسەری پێویست بۆ 400 نەخۆشی پەتای وەرزی دابین دەکات، کە زۆرینەیان منداڵن، بەرپرسانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەبیش دەڵێن، گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ڕێگەنادەن سووتەمەنی داخڵ بکەن کە پێداویستییەکی بنەڕەتییە لەم کاتەدا کە پلەکانی گەرما نزم بوونەتەوە و بەرەو سەرما دەچن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆرە گیندا مسوکرۆ، پزیشکی تایبەتمەندی منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە، ئەمساڵ ژمارەی توشبووانی پەتا وەرزییەکان دوو بەرامبەر لە ساڵانی پێشوو زۆرتر بووە و ڕۆژانە 200 نەخۆش دەهێنرێتە نەخۆشخانەکە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، نەبوونی هۆی خۆگەرمکردنەوە بەهۆی ئابڵووقەوە لەگەڵ چڕی دانیشتووان لە هەردوو گەڕەکەکە، دوو هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە وەرزییەکانن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی حاڵەتەکان مەترسیدارنین و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






