پسپۆرێکی ئابووری: 78%ـی خانەنشینانی عێراق مووچەکانیان لەسەر بودجەی گشتییە
- بزنس
- 4 حوزەیران

بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی ئابووری بە پێویستی دەزانێت پەیكەری مووچەی خانەنشینی لە عێراق دابڕێژرێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنیا 22%ـی خانەنشینان مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینی وەردەگرن.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، پسپۆری ئابووریی عێراق لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، بۆچی مووچەی خانەنشینی لە بودجەی گشتییەوە دەدرێت؟
ژمارەکان وادەڵێن: مەرسوومی وردەکاری ئەو مووچانەی خستووەتە ڕوو کە لە ساڵی 2024 دراون، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
• قەرەبووی فەرمانبەران = 60 ترلیۆن دینار
• بەخشین و کرێ و مووچەکان = 4.735 ترلیۆن دینار
• مووچەی خانەنشینی = 16.728 ترلیۆن دینار
• مووچەی چاودێری و خاوەن پێداویستی تایبەت 734 ملیار دینار
• تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی = 5.635 ترلیۆن دینار
• کۆی گشتی مووچە دراوەکان = 87.832 ترلیۆن دینار
• ڕێژەی مووچەکان بە بەراورد بە داهاتە نەوتییەکان = 69%
• ڕێژەی مووچەکان بە بەراورد بە داهاتە گشتییەکان = 62%
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی مەرسوومی: تێبینی ئەو ژمارە گەورەیەی مووچەی خانەنشینی دەکرێت کە لە بودجەی گشتییەوە دەدرێت کە زیاترە لە چارەگێکی ئەو مووچانەی وەک قەرەبوو بە فەرمانبەران دەدرێت. ئەوانەی پێش ڕێکەوتی 1-1-2008 خانەنشین کراون و پاداشتەکانی خانەنشینی، هەمووی لە گەنجینەی گشتییەوە دەدرێت بەپێی یاساکانی دادپەروەریی ڕاگوزەری و دەرکراوە سیاسییەکان و هەموو ئەو یاسایانەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە دەردەچوێنرێن، بەڵام ئەوانەی دوای ڕێکەوتی 1-1-2008 خانەنشین کراون، مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینییەوە دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی، ژمارەی گشتی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە عێراقدا لە ساڵی 2020 گەیشتە 2.486 ملیۆن خانەنشین. لە کاتێکدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینی وەردەگرن 544 هەزار خانەنشین بوو، بودجەی دەوڵەت خەرجکردنی مووچەی 1.942 ملیۆن خانەنشینی لە ئەستۆ گرتووە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە تەنیا 22%ی خانەنشینان مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینی وەردەگرن، لە کاتێکدا 78%یان مووچەکانیان لە بودجەی گشتییەوە وەردەگرن.
چارەسەرەکان: ئەو پسپۆرە ئابوورییە بە پێویستی دەزانێت پەیكەری مووچەی خانەنشینی لە عێراق دابڕێژرێتەوە، ئەو مووچانەی خانەنشینی هەیە کە لە بودجەی گشتییەوە خەرج دەکرێن، سنووردارکردنیان تەنیا بۆ کەسانی شایستە بێت، هەروەها دوورکەوتنەوە لە بە سیاسییکردنی دۆسیەی مووچە، بەتایبەتی کە وڵات ئێستا بەدەست کێشەی دارایی گەورەوە دەناڵێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



