
هاووڵاتییەک لەکاتی ژماردنی پارەدا، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە عێراق هەزارن تیرۆریست مووچەی خانەنشینیان بۆ بڕاوەتەوە مووچەی هەندێکیان دەگاتە سەروو ملیۆنێک دیناری عێراقی، پەرلەمانتارێکی ڕاگرتنی مووچەی بەشێکیان ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای ساڵی 2017ـەوە کەسوکاری بەشێک لەو تیرۆریستانەی لە ڕووبەڕوونەوە چەکدارییەکان کوژراون، لە ڕێگەی ساختەکردنی ناو و ناسنامەکانیان لە هەردوو دەزگای شەهیدان و دەستەی خانەنشینی تۆمارکراون، جگە لە مووچەی مانگەنە لەهەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە کەسوکاری شەهیدان و خانەنشینان هەیانە سوودمەندبوونە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمیر مەعموری، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە هاوکاری و هەوڵی لایەنە ئەمنییەکان، دەزگای شەهیدان و دەستەی گشتیی خانەنشینی نیشتمانی، مووچە و مامەڵەی خانەنشینیی " 88 تیرۆرست لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕاگیراوە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "یەکێک لەم تیرۆرستانە مووچەی مانگانەی 1,200,000 دیناری عێراقی بووە، کە چەندین کردەوەی ئەنجامداوە لەوانە تەقینەوە لە بابل، بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، سەرەڕای کردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر هەر ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندبوو: "بەهەزاران کەس وەکو شەهید تۆمارکراون، یەکێک لە پارێزگاکان 25 هەزار تیرۆرست وەکو شەهید تۆمارکراون، لە پارێزگاکانی دیکەش، دوو هەزار و سێ هەزار کەس وەکو شەهید تۆمارکراون، بەکۆی گشتیی کۆی ئەوپارانەی بۆ تیرۆریستەکان خەرج کراوە زیاترە لە تریلیۆنێک و 80 ملیار دینارە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی گەنمی جووتیارانی شێخان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت