
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە 16ـی مانگ، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسەکە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان یەکلابکاتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا دەستیکەوتوون، دادگای فیدراڵی فەرمانێکی وەلائی - فەرمان سالاری لەبارەی مووچە دەردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەم مانگە، کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان دژی بڕیارەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار کرد کە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی دابوو بە بیانووی ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە تەواو بووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سکاڵاکە دوو داواکاری لەخۆی دەگرێت، یەکێکیان بۆ دەرکردنی فەرمانە وەلائییەکە، دووەمیان بۆ دادبینییە لەو سکاڵایەی دژ بە تەیف سامی تۆمار کراوە، وەک لە سکاڵاکە ئاماژەی بۆ کراوە، بڕیارەکەی تەیف سامی دژ بە یاسا و دەستوور و تەنانەت خودی بڕیاری ژمارە 224ـی دادگای فیدراڵییشە، کە 2024-02-21 ڕایگەیاند نابێت بەهیچ بیانووێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت و نابێت تێکەڵ بە هیچ پرسێکی سیاسی بکرێت.
هەمان ڕۆژ کە سکاڵاکە تۆمار کرا لەلایەن کۆمەڵێک فەرمانبەری کوردستان، دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی وەرگرت و ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە نزیکترین کاتدا فەرمانێکی وەلائی لەسەر سکاڵاکە دەردەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆک و چوار لە ئەندامانی دادگا بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کرد بوو، یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە دواکەوت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا هەر پێنج دادوەرەکە گەڕاونەتەوە، سبەی یەکشەممە بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە لە عێراق پشووی فەرمییە و دەوام نییە، بۆیە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵیی کۆببێتەوە فەرمانە وەلائییەکە دەربکات. ئەگەر کۆبوونەوەکە دوانەخرێت یان تاوتوێکردنی سکاڵاکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە ئاڤا میدیا دراون، ڕۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی بڕیارە وەلائییە دەردەکات. بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان دەبێت و بڕیارەکەی تەیف سامی بۆ نەناردنی مووچە ڕادەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرکردنی بڕیارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پابەند دەکرێن بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێردا.
فەرمانی وەلائی یاخود سالاری چییە؟
چوارچێوەیەکی یاساییە، دادگای فیدراڵی بەکاری دەهێنێت بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکانی حکومەت و یاساکانی پەرلەمان و مەرسومەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بەشێوەیەکی کاتی، ئەوانەی مشتومڕیان لەسەر دەبێت و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت، تاوەکو دۆسیەکە لە دادگا یەکلایی دەکرێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت هەڵدەپەسێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





