دادگای فیدراڵی دەیەوێت پێش بڕیاردان لەبارەی مووچە بۆچوونی هەولێر و بەغدا وەربگرێت
- بزنس
- 16 حوزەیران

ئاڤا نیوز
دادگای فیدراڵی دەیەوێت پێش ئەوەی کۆببێتەوە، بڕیار لەبارەی مووچە بدات، بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق وەربگرێت، بۆ ئەوەی بڕیارێک بدات لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی کوردستان ئەستەم نەبێت و بەغدا پێوەی پابەند بێت.
وێنە گەورکە: دادگای فیدراڵی بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق، بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدایە، مووچەخۆرانی کوردستان بە تۆمارکردنی سکاڵایەک هانایان بۆ دادگاکە بردووە کێشەکە یەکلایی بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانیان، دادگای فیدراڵی دەبێت 18ی مانگ کۆببێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی مووچە پرسێکی گرنگە، بڕیار بوو ئەمڕۆ لەبارەی مووچە کۆببێتەوە و کێشەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە فەرمانێکی سالاری (وەلائی) یەکلایی بکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە نەکرا.
هۆکارە زانراوەکان: دەگوترێت دواخستنی کۆبوونەوەکە دوو هاری لەپشتە؛ بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەبووە دوو دادوەری دادگای فیدراڵی کە چوونەتە حەج هێشتا نەگەڕاونەتەوە عێراق، بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێران هاتنەوەیان دواکەوتووە. هۆکاری دووەم پەیوەندی بە دادگای فیدراڵییەوە هەبووە و ویستوویانە پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن بۆچوونی هەولێر و بەغدا وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای وت، جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات و پێشوەختە ڕای ئەوان وەربگرێت، بۆ ئەوەی بڕیارێک دەربکات کە بتوانرێ جێبەجێ بکرێت.
کۆبوونەوەی دوێنێشی لەگەڵ د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق هەر لەو چوارچێوەیە بووە، کە جەختی کردەوە پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا چارەسەر بکرێت، دادگای فیدراڵی بەپێی دەستوور و یاسا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی و مافەکانی خەڵک دەستەبەر بکات".
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، دادگای فیدراڵی دەیەوێت بڕیارێک دەربکات کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان بێت و حکومەتی عێراق پابەند بکات بە ناردنی مووچەی مانگی پێنج بەزووترین کات، کۆبوونەوەکەش زۆر دواناکەوێت و بەمزووانە دەکرێت.
باکگراوند: سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە لە سەرەتای ئەمساڵ کە 12 مووچەکەی ئەمساڵ بێ کێشە لە وادەی خۆیاندا بنێردرێن، بەڵام دوای ناردنی چوار مووچە بەغدا لە مووچەی مانگی پێنج ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد و بە بیانووی ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە تەواو بووە ئامادەنییە بینێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێکی تایبەت لە ئەمریکایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
57 خولەک لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت





