
وێنە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای نەجەف لە عێراق ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت و ڕێوشوێنی ئەمنیی گیراوەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەقید موفید تاهیر گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: پلانێکی ئەمنیمان داڕشتووە بۆ ڕۆژی 21-3 کە جەژنی نەورۆزەو عێراقییەکان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی چوونە ناو وەرزی بەهارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو ڕۆژەدا، زیارەتکاران و دانیشتوانی نەجەف سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی و گۆڕستانی وادی سەلام دەکەن، ڕێوڕەسمەکانی ئمەساڵی نەورۆز لەنەجەف بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بەشەودا دەکرێن، خەڵکی نەجەف بەیەک ڕۆژی بەهار دەڵێن دخول واتە ساڵ دەچێتە ناو وەرزی بەهارەوە و کەشووهەوا گۆڕنای بەسەر دێت.
لەلایەکی دیکەوە: وا باوە خەڵک لە ماڵەوە سینییەک خواردن ئامادە دەکەن و ناوی خواردنەکانیش پیتی یەکەمیان بە س دەستپێدەکات، مۆم دادەگیرسێنن، ماسییەکی بچووک بە دەرگای حەوشەوە هەڵدەواسرێت بەمانای ئەوەی چانس دەهێنێت بۆ هەرکەسێک ئەو کارە بکات.
باکگراوند: ڕۆژی 3/21 ھەموو ساڵێک لە مێژووی کورددا بە جەژنی نەورۆز دەناسرێت، نەریتێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە (وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئوزبەک) بە شێوەی جۆربەجۆر پیرۆز دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش لە مێژوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





