
ئابووری ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، تێچووی هەر ڕۆژێکی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران 725 ملیۆن دۆلارە، ئاشکراشی دەکات تەنیا تێچووی دوو ڕۆژی یەکەمی جەنگ لەگەڵ ئێران زیاتر لە 1.4 ملیار دۆلار بووە.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەر کاتژمێر و ڕۆژێکی تێدەپەڕێت تێچووی جەنگەکە لەسەر هەردوو وڵات زیاتر دەبێت، جگە لە خەرجی سەربازی هەردوو وڵاتیش بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری و بازرگانییان بەرکەوتووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە ڕاپۆرتێکییدا ڕۆژنامەی واشتن پۆست دەڵێت، توانای بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەشی 12 ڕۆژی ئەو هێرشە مووشەکییانەی ئێران دەکەن، دوای ئەوە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل توانای بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێرانیان نابێت، هەر بۆیە ئیسرائیل بەردەوام شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران بە ئامانج دەگرێت.
سەبارەت بە تێچووی ئەم شەڕە لەسەر ئیسرائیل، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەناوی ژەنەڕاڵ ڕیم ئەمیناچ دەڵێت: تێچووی هەر ڕۆژێکی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران 725 ملیۆن دۆلارە. ئەو ئەفسەرە دەڵێت تەنیا لە دوو ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە ئیسرائیل یەک ملیار و 450 ملیۆن دۆلار تێچووی هێرش و سیستمی بەرگری بەرپەرچدانەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل بۆهەر شەوێک بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێران 285 ملیۆن دۆلاری پێویستە. تێچووی دروستکردنی هەر مووشەکێکی سیستمی بەرگریی ئایرۆن دۆم سێ ملیۆن دۆلارە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئیسرائیل بە هۆی ئەو هەموو جەنگە یەک لەدوای یەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی دارایی بووەتەوە. بەپێی داتاکان تێچووی شەڕی غەززە لەسەر ئیسرائیل تا ئێستا 67 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش ئەم وڵاتەی بە تەواوی هیلاک کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی ئیسرائیل پێشتر ئاستی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی بۆ 4.9% دیاریکردبوو، ئەم ڕێژەیە دەکاتە نزیکەی 27 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە ke ئیسرائیل لە بودجەی ساڵانەی پارەی تەرخانکراوی بۆ بابەتی فریاگوزاری هەیە، بەڵام بەشی زۆری ئەو بودجەیەش بەهۆی شەڕی غەززەوە بەکارهێنراوە.
هاوکات، جگە لەوەی ڕۆژانە پێویستە مووچە و خواردنی 100 هەزار سەربازی یەدەگ دابین بکات کە ڕۆژانە خواردن و مووچە و گواستنەوە و مانەوەیان 27 ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین چاوی لە دڵی پیشەسازی ئۆکراینایە