سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ڕاگرتنی هەناردەی نەوت 25 ملیار دۆلار زیانی هەبووە
- بزنس
- 25 حوزەیران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە زیانی زۆری بە ئابووریی کوردستان و عێراق گەیاندووە و بە 25 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرسی کاریگەریی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەریی نەناردنیی مووچەی لەلایەن بەغداوە تاوتوێکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، زیانێکی زۆری ئابووریی بەر حکومەتی فیدراڵ و کوردستانیش گەیشتووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد: زیانی ڕاگرتنی نەوت بە 25 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.
٠ بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان ئێستا بڕێک نەوت بەرهەم دەهێنن و لەناوخۆ ساغی دەکەنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو بەرهەمهێنانیان نەوەستێت.
٠ حکومەتی عێراق هۆکاری وەستاندنی دەرهێنانی نەوتە، چونکە دەیانەوێت تێچووی دەرهێنان هاوتای عێراق بێت ئەمەش نەگونجاوە و جیاوازییەکی زۆر هەیە بەهۆی جیاوازی لە پێکهاتەی خاکی هەرێمی کوردستان هەیە و جۆری نەوتەکەش جیاوازە.
٠ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەییمان دەربڕیوە لە ڕێگەی سۆمۆوە بکرێت، پێویستە ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت بەتایبەت کۆمپانیاکانی بواری نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە