گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی تەکنیکی حکومەتی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتە هەولێر، هاتنی شاندە باڵا و بڕیاربەدەستەکەش دەکەوێتە ڕۆژانی داهاتوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی حکومەتی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتە هەولێر. سەردانی شاندە باڵاکەش بۆ یەكلاكردنەوەی هەردوو پرسەکە، مووچە و نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، شاندەکە تەكنیكییە و پێكهاتووە لە نوێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای نەوتی باكوور.
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەكی باڵاوە زانیاریی بەدەست گەیشتووە، شاندەکە هەر ئەمشەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، نوێنەرانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی، سامانە سروشتییەكان و دیوانی چاودێری دارایی لە کۆبوونەوەکان بەشدار دەبن.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە هاتوون ئامادەکاری بکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. هاوکات ئەو شاندە ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوەی شاندە باڵاکان.
ئەوەی پێویستە بزانیت: تاوەکو ئێستاش هاتنی شاندە باڵاکە بەڕوونی دیارنییە، ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری پرسی، یەکێک لە سەرچاوەکان، وتی تاوەکو وادەی هاتنی شاندەکە دیارنییە، ڕەنگە سبەی بێت، یان دووسبەی یان دواتر.
سەرچاوەیەکی دیکەش لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، هاتنی شاندەکە دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




