بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
- تەندروستی
- 28 حوزەیران

دیمەنێکی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، نەخۆشخانەیەكی مۆدێرنی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی دروست دەكرێت و تێچووی دروستكردنەكەیشی نزیكەی لە پێنج ملیۆن دۆلار.
وێنە گەورەكە: لە شاری هەولێر تەنیا یەك نەخۆشخانەی دەروونی هەیە باڵەخانە و كەلوپەل و پێداویستییەكانی وەك پێویست نین، هەروەها بەشی ئافرەتانیشی نییە، بۆیە بە ئەگەر نەخۆشێكی ئافرەت هەبێت دەبردرێت بۆ نەخۆشخانەكانی دەروونی لە سلێمانی و دهۆك، بە دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی مۆدێرنی دەروونی لە شاری هەولێر، دانیشتووانی شارەكە ئەو گرفتەیان نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕووبەری ئەو زەوییەی نەخۆشخانەكەی لەسەر دروست دەكرێت، سی هەزار و 500 مەترە و دەكەوێتە سەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، ئێستا 65%ی نەخۆشخانەكە تەواو بووە كە بریتییە لە شەش باڵەخانە ئەوانیش بریتین لە، كارێگڕی و ڕاوێژكاری، خزمەتگوزاری، نەخۆشانی ئافرەت ( بۆ ماوەی درێژ)، نەخۆشانی ئافرەت( بۆ ماوەی كورت) ، نەخۆشانی پیاو ( كورتخایەن و درێژخایەن).
- زەوییەكە حكومەت دابینی كردووە و د. عوسمان نانەكەلی، خێرخوازی ناسراوی شاری هەولێریش تێچووی دروستكردنەكەی لە ئەستۆ گرتووە، كە بنەماڵەیەكی خێرخوازی ناوداری كوردن، تێچووەكەی نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلارە.
- سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی پڕۆژەكەیە و دامەزراندنی ستاف و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی نەخۆشخانەكە لە ئەستۆی حكومەت دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشخانەكە 200 قەرەوێڵەییە و بە شێوازێكی پێشكەوتوو دروست دەكرێت و ڕێژەیەكی زۆر سەوزایی تێدایە، بەپێی گوتەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە، لە سەرەتا تاوەكوو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






