فایلی خەڵك؛ ژمارەیەک نەخۆش لەڕێگەی ئاڤاوە داوای دەرزییەکی دەگمەن دەکەن
- تەندروستی
- 28 حوزەیران
ئاڤا نیوز
چەند تووشبووێکی نەخۆشی 'کرۆنز' لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر پێویستییان بەجۆرە دەرزیێکە کە لە نەخۆشخانەی حکومی زۆر بە زەحمەت دەستدەکەوێ و لە بازاڕیش نرخەکەی زۆر گرانە.
زانیاریی سەرەتایی: نەخۆشی کرۆنز، نەخۆشییەکی بە ئازار و قورسە، نەخۆشەکە بەردەوام کێشەی هەوکردنی کۆئەندامی هەرسی هەیە، زۆرجار برینی هەوکردنی کرۆنز لەنێو شانەی ڕیخۆڵەی تووشبوو بە قووڵی بڵاودەبێتەوە، بۆیە بەردەوام هەست بە ئازار دەکەن و زۆرجاریش هەڕەشە بۆ سەر ژیانی تووشبوو دروست دەکات، ئەو دەرزیە ژان و ئازارەکە کەمدەکاتەوە.
بۆچوونی هاووڵاتیان: کەسوکاری نەخۆشەکان بە ئاڤا دەڵێن، گرفتەکە ئەوەیە بڕێکی کەمی دەرزی 'ڕیدمکا' بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دێت و بەشی هەموو نەخۆشەکان ناکات، هەر نەخۆشێکی تووشبووی کرۆنز، مانگانە سێ بۆ پێنج دەرزی پێویستە، دەڵێن لە بازاڕ نرخی هەر دەرزییەک لە 100 دۆلار کەمتر نییە.
لێدوانی تایبەت: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ دەرمان و كەرەستە پزیشكییەكان، ئەو دەرزییە ڕەوانە ناكات، "لە بازاڕیشدا نییە تا لەسەر ئەستۆی خۆمان بۆ نەخۆشەكان بكڕین".
- دوای ئەم پەیوەندییەی ئاڤا، "لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكانی هاوردەكردنی دەرمان گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی پێیان ڕابسپێرین کە ئەو دەرمانە هاوردە بكەن، بەڵام بە مەرجی باش و كوالێتی و دڵنیابوون لە جۆرەكەی".
- "نە عێراق ڕەوانەی دەكات وەك بەشێك لە پشكی دەرمانی هەرێمی كوردستان، نە لە بازاڕیش بە ئاسانی دەستدەكەوێت تا بۆ نەخۆشخانە بكڕین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
10 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات






