
دیمەنی دراوی عێراقی و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو مانگە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە، وتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت 'بێ مووچەیی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کردووە'.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕی دینار لە بازاڕدا کەمە، ئەمەش وایکردووە کە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە، هۆکارەکەش نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن بەغداوە.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی کەیفی خۆشناو، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەیە، هەولێر وەک بۆرسەیەکی جیهانییە و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکانیان ڕووی تێدەکەن.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، 2025-06-30، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 141 هەزار و 151 دیناری عێراقییە.
ئەگەر بەغدا تەمویلی مووچەش بکات، ڕەنگە تەنیا 250 دینار گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بکات، چونکە دینارەکە درەنگ دەگاتە بازاڕ. کەیفی خۆشناو وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




