ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ڕێژەی 50% بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هاوبەشانی دەردەکات
- بزنس
- 30 حوزەیران
کەسێک ناسنامەی ئەندامبوون لە ژووری بازرگانی و پیشەزی بەرز کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەندامانی، بڕیاری لێخۆشبوونی بە ڕێژەی 50% بۆ سەرجەم هاوبەشانی ژوورەکە دەرکرد.
وێنە گەورەکە: ئەندامانی ژووری بازرگانی ساڵانە دەبێت ناسنامەی ژووری بازرگانی نوێ بکەنەوە و بڕە پارەیەکیان لەبەرامبەردا لێوەردەگیرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی بەشێکی زۆر لە هاوبەشانی ناسنامەیان نوێ نەکردۆتەوە و قەرزیان لەسەر کەلەکە بووە، بەو هۆیەوە ژوری بازرگانی هەولێر بڕیاری لێخۆشبوونی ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هاوکار و هەماهەنگ بۆ هاوبەشانی.
لێدوانی فەرمی: کامەران باجگر، جێگری بەرێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بە پێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە 79، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ژمارە شەش کراوە، لە ڕێکەوتی 2025/6/29، بە کۆی دەنگ بڕیار درا بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50% بۆ گشت هاوبەشانی ژوورەکەمان".
- بڕیارەکە لە گشت سێکتەرەکان (بازرگانی، دەلالی، پیشەسازی و کۆمپانیا) دەگرێتەوە، بڕیارەکە بۆ ماوەی یەك مانگ لە ڕێکەوتی 2025/7/1 تا 2025/7/31 بەردەوام دەبێت.
- ناسنامەی بازرگانی بە پێی هاوبەشەکە دەگۆڕێت، بازرگانی پلە یەک مانگانە بڕی 110 هەزاری لێوەردەگیرێت، پلە دوو دوو بڕی 90 هەزاری لێوەردەگیرێت، پلە سێ بڕی 60 هەزاری لێوەر دەگێرێت، لەو ڕێژەیەش بازرگان هەیە سێ ملیۆن قەرزبارە و هەیانە کەمتر یان زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




