سەنتەری چارەسەر کردنی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەبێتە ئەندام لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی
- تەندروستی
- 2 تەممووز
دیمەنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر
ئاڤانیوز
سەنتەری چارەسەری گرێ و شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر بووە ئەندام لە یەکێتیی چارەسەرکردن و کۆنترۆلکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی جیهانی.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگە سەنتەری چارەسەری گرێ و شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کاری هاوبەش و هەماهەنگی دەکات بۆ بوونە ئەندام لەو ڕێکخراوە.
لێدوانی فەرمی: د. باساک بەرزنجی، بەڕێوەبەری سەنتەری چارەسەری گرێ و شێرپەنجە گوتی: بوونە ئەندام لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە گرنگی زۆری دەبێت لە ئامادەکردنی پرۆتۆکۆڵ و ڕاهێنان و توێژینەوە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی چارەسەرکردن و کۆنترۆلکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی جیهانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و بارەگای لە وڵاتی سویسرایە، هەزار و 400 سەنتەر و نەخۆشخانە لە 172 وڵات ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






