
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خەرجکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان لەسەر واژۆیەکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوە، سوودانیش دەیەوێت پێش واژۆکە بۆچوونی سەرکردە شیعەکان وەربگرێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سوودانی دوێنێ شەو 1-7-2025 بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسیان لەو وردە ناکۆکیانە کردووە کە بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە بەتایبەت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیاکانیش گەیشتوونەتە سیغەیەکی هاوبەش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت. ئێستا ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە خراوەتە بەردەم سوودانی، تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت و واژۆی بکات. خەرجکردنی مووچەش ڕاستەوخۆ بەندە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، کە لەگەڵ ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی ناوخۆ دوو مەرجی بەغدان بۆ ناردنی پارە.
بڕیاربوو شەوی ڕابردوو 2-6 لە بەغدا کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بکرێت لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان و بڕیاریش بوو پرسی مووچەی کوردستان تاوتوێ بکرێت، بەڵام دوای 24 کاتژمێر هیچ زانیارییەک لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە و دیارنییە کۆبوونەوەکە کرابێت یان نا . چوارچێوەی هەماهەنگی سەرجەم لایەنە شیعەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق دەگرێتەوە، لەوانە سوودانی، نووری مالیکی، قەیس خەزعەلی، هادی عامری، عەمار حەکیم و..هیتد.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و مووچەی خەڵکی کوردستان باس دەکرێت و قسەی کۆتایی لەسەر دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنەی کراوە سوودانی لەگەڵ خۆی دەیباتە سەر مێزی گفتوگۆ.
سوودانی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە پشتیوانییە، بۆیە دەیەوێت بۆچوونی سەرجەم سەرکردە شیعەکان وەربگرێت ئەوانەی لە حکومەت بەشدارن، ئینجا بڕیار بدات ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی فەتلاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەکە بە ئاڤای گوت: کۆبوونەوەکە گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت و پێشنیازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
فەتلاوی دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە و هیچ نیازێکیان نییە ئەم هەناردەیە ڕابگرن، بەڵام بەپێی چەند مەرجێک کە لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت". سوودانی چەندین پێشنیاز و بیرۆکە لەگەڵ خۆی دەهێنێت بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕێککەوتن.
لە هەمان کاتدا: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستان بە ئاڤای گوت: ناردنی مووچە تەنیا لەسەر واژۆی سوودانی وەستاوە و ئەگەر نییەتێکی جدی هەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەزووترین کات مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا کە هەردوو شاندی حکومەتی کوردستان و عێراق لە گفتوگۆدابوون، مەسرور بارزانی بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵ بووە. تەنانەت مەسرور بارزانی وەکو نیەتپاکی بەبێ ڕێککەوتن ئامادەیی دەربڕیوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە و ڕۆژانە لە هەناردەکردنی 50 هەزار بەرمیلەوە دەست پێبکات بەبێ گفتوگۆ تا بەرھەمھێنان وەکو خۆی لێ دێتەوە. ڕاشیگەیاند حکومەتی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە 50%ـی داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



