ئاڤا نیوز
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین زانیاری سەبارەت بە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-07-03، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی تیمی وزاریی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و ژمارەیەك لە گوتاربێژ و مامۆستایانی ئایینی سنووری شاری هەولێر كۆبووەوە و بە وردی باسی لە گرفتی مووچە كرد و لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدان.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، ڕایگەیاند: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 كورد ڕۆڵێكی گەورەی لە بوونیادنانەوەی عێراق هەبوو، لە دەستووری عێراق بە ڕوونی باس لە مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام جێبەجێ ناكرێت.
پشتیوان سادق ئەمانەشی وت:
لە ساڵی 2014ـەوە بەرپرسانی عێراق دەستیان بە دروستكردنی كێشە كرد بۆ خەڵكی كوردستان، ئامانجیشیان ئەوە بوو لەڕێگەی گرفتی مووچەوە بابەتەكانی دیكەی پەیوەست بە مافی خەڵكی كوردستان لەبیر خەڵك ببەنەوە.
٠ دروستكردنی ئەو كێشە و گرفتە لەلایەن بەرپرسانی عێراق تاوەكوو ئێستا بەردەوامە، بەشێك لە لایەنەكانی ناوخۆ بە تایبەت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەیانگوت كێشەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە نەوت ڕادەستی عێراق ناكات، بەڵام نەك نەوتمان ڕادەست كرد، بەڵكوو هەناردەكردنی نەوتیش ڕاگیرا.
٠ لە سەرەتای ئەمساڵ هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن كە ئەگەر هەرێمی كوردستان چەند هەنگاوێك بنێت و پێیانەوە پابەند بێت، ئەوا ئەمساڵ گرفتی مووچە نامێنێت، یەكێك لەو هەنگاوانە ڕاگرتنی دامەزراندن و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بوو كە داواكاریی حكومەتی عێراق بوو، ڕێككەوتنەکە هەیە و هەرێمی كوردستان بە هەموو داواكارییەكان ڕازی بوو تەنیا بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەڕێ بكەین و هیچ گرفتێكی مووچەمان نەمێنێت، تاوەكوو دەگەینە ساڵی داهاتوو.
٠ عێراق كەمێك لە سەروەریی هەرێمی كوردستانی كەمكردەوە ئەویش بە داواكاریی ناردنی لیستی مووچە مانگانە بە بەردەوامی و هەموو وردەكارییەكیشی تێدا بێت، داوای لیستی نوێیان كرد ئەویشمان كرد، هەرچییان ویست ئەنجاممان دا، لە بەشێكی مافەكانی خۆشمان خۆش بووین، دوو مانگ پابەند بوون و مانگی سێیەم جارێكی دیكە گرفتیان دروست كردەوە، لە هەمووی قوڕستر ئەوە بوو كە دوو ڕۆژ پێش جەژن نامەیەكیان نارد و گوتیان مووچەی هەشت مانگی ئەمساڵ نادرێت، هیچ كەسێك لەگەڵ دوژمنی خۆیشی كاری وا ناكات، مرۆڤ لە جەژندا لە دوژمنەكەیشی خۆش دەبێت، بەڵام ئەوان لە جەژندا ئەم كارەیان بەرامبەر بە ئێمە كرد.
٠ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەش، بیانووی عێراق ئەوە بوو كە كوردستان نەوت ڕادەست ناكات، بەڵام شاندەكانی ئێمە لەم چەند ساڵە بە بەرپرسانی عێراقیان گوتووە فەرموو هەموو نەوت و داهات بۆ ئێوە، بەڵام ئێوەیش بودجەی هەرێمی كوردستان بدەن، ئێستا عێراق هەناردەی نەوتی ڕاگرتووە نەك هەرێمی كوردستان.
٠ لە 11 ترلیۆن دینار، ئەمساڵ عێراق تەنیا چوار ترلیۆنی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و هێشتا حەوت ترلیۆن ماوە.
٠ شاندی كوردستان كە لە نوێنەرانی هەر سێ حیزبی پارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكدێت كە لە بەغدا گەڕانەوە دڵنیاییان دا كە گرفتەكە تەنیا سیاسییە نەك شتێكی دیكە.
٠ هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە بەردەوامن و دڵنیا بن كە ئەو گرفتە 100% چارەسەر دەبێت، نە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە پێكەوەیی عێراق ئەوە قبووڵ دەكات، بڕوای تەواومان بە حكومەت و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی هەیە كە چارەسەر دەبێت، ئەوان دەیانەوێت هەرێمی كوردستان ڕەزیل بكەن و بیچەوسێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکە تایبەتەکانی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەرجی قورس دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
1 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک سوودەکانی سەوزە و میوە ڕەنگ مۆرەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکە تایبەتەکانی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەرجی قورس دەبنەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی چەکی پارەی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەردەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆكار و وردهكاریی سزاكانى ئهمریكا بۆ سهر عێراق ئاشكرا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمیلە گەردی: 98%ـی خەڵكی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانكی نییە