لەم مانگەدا ناوی سوودمەندبووانی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 3 تەممووز

یەکەی نیشتەجێبوون - ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
پێداچوونەوە بەناوی ئەو کەسانەی فۆرمیان بۆ سوودمەندبوون لەیەکەکان پڕکردووەتەوە تەواو بووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک ناوی ئەو کەسانە ڕابگەیێنرێت کە یەکەکانیان بۆ دەرچووە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2021 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی 9 هەزار و 4 یەکە بە قیستی درێژخایەن بەسەر کرێنشینان بڵاو کردەوە. لە 68 هەزار کەس تەنیا 26 هەزار کەس فۆرمەکەیان بە دروستی پڕ کردبووەوە و کۆدیان بۆ هاتەوە.
لێدوانی فەرمی: زانا عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لیژنەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وردبینی و پێداچوونەوەیان تەواوکردووە، نۆ هەزار و چوار کەس ناویان گەڕاوەتەوە وەزارەت لەماوەی ئەم مانگە تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەکانیان دەکرێت."
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، لە هەر شوێنێک یەکەکان تەواو بن، بەسەر سوودمەندبووان دابەش دەکرێت و دەست بە وەرگرتنی قیستەکانیان دەکرێت.
بۆچی گرنگە: یەکەکان بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵ دەدرێن بە کرێنشینان، ئامانج لێی کەمکردنەوەی ڕێژەی کرێچییە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڤیتی
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






