
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزگاری کەرکووک لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتیی محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی ناحیەی پردێ و بەدواداچوون بۆ داواکاریی پێکهاتەی تورکمان لەو ناحیەیە پێکهێنا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لایەنگرانی پێکهاتەی توركمان لە ناحیەی پردێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆماوەیەک ڕێگەی کەرکووک - هەولێریان داخست. تورکمانەکان چەند داواکارییەکیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە یەکێک لە پۆستەكانی: بەڕێوەبەری شارەوانی، بەڕێوەبەری پۆلیس یاخود بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بۆ پێكهاتەی توركمان بێت، ئەوەش لەكاتێكدا بەڕێوەبەری ناحیەکە بەركەوتەی كوردە و ئێستا كوردێك پۆستەكە بەڕێوە دەبات، خۆپیشاندەران بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، ماوەی سێ ڕۆژیان بە بەرپرسانی حكومی پارێزگاكە دابوو، هۆشداریشیان دابوو لەوەی دوای تەواوبوونی وادەكە بازنەی ناڕەزاییەتیەكان فراوان دەكەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک سەبارەت بە گرژییەکانی ناحیەی پردێ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد و بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بەسەرۆکایەتیی محەممەد حافز سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ چارەسەری کێشەکانی پردێ و بەدواداچوون بۆ داواکاریی خۆپیشاندەران.
چی ڕوویدا: خۆپیشاندەران لەڕێگەی سووتاندنی تایە و دانانی بەربەستی بەردی، ڕێگەی سەرەكی هەولێر-كەركووكیان داخست و بەهۆیەوە ماوەی چەند كاتژمێرێك هاتووچۆ لە شەقامەكە پەكی کەوت. هەروەها گرژی و ئاڵۆزی و بەریەككەوتن لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، لەو كاتەی پۆلیسی چالاكی مەدەنی و ئەفسەرانی سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، هەوڵی بڵاوەپێكردنی خەڵكە ناڕەزاییەكە و كردنەوەی ڕێگەكەیان دەدا، لەڕێگەی ڕشاندنی ئاو بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە و لابردنی بەربەستە بەردییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت