فایلی خەڵک؛ بڕیارێکی شارەوانی دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر نیگهران دەکات؛ قبووڵی ناکەین
- هەواڵ
- 6 تەممووز
ئاڤا نیوز
بەشێکى دانیشتووانی گەڕەکی ڕۆشنبیریی هەولێر له بڕیارێكی شارهوانی نیگهرانن و دەڵێن "قبووڵی ناکەین".
وێنە گەورەکە: بەشێکی دانیشتوانی گەڕەکی ڕۆشنبیریی هەولێر، بەرامبەر خانووەکانیان چۆڵەوانییە، گوایە لە نەخشەدا بۆ پارک و قوتابخانە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەستنیشانکراوە، بەڵام ئێستا شارەوانی دەیکات بە زەوی، بۆئەوەی خانووی لەسەر دروست بکرێ.
لێدوانی هاووڵاتییان: دانیشتوانی گەڕەکەکە دەڵێن، "ئێمە بە پارەی زیاتر خانوومان کڕیوە بۆ ئەوی بەردەممان پارک بێ، کەچی ئێستا دەیکەن بە خانوو، بۆیە ئەوە قبوڵ ناکەین".
خەڵکێک هەیە بەرامبەر ماڵەکە کردووە بە باخێکی بچووک، ئێستا شارەوانی مۆڵەتی 24 کاتژمێری پێداون کە بیڕوخێنن، ئەگەر نەیڕوخێنن، شارەوانی خۆی لایدەبات.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە قسەی کردووە وتوویەتی: شارەوانی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ڕەگەزی زەوی بگۆڕێت، ئەگەر سەوزایی نەبێ، ئەو زەوییانەش موڵکی شارەوانین و پێویستمان پێیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سکاڵا و داواکارییەکانی خەڵک بەهەند وەردەگرین و دیراسەی دەکەین.بە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






