
دیمەنی شمشێرە دۆزراوەکە
ئاڤا نیوز
شمشێرێکی سەدەکانی ناوەڕاست لە مۆزەخانەیەک لە هۆڵەندا نمایشکرا دوای ئەوەی لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەی پردێکی کۆنکرێتی لەسەر ڕووبارێک لە ناوەندی وڵاتەکەدا دۆزراوەتەوە.
شمشێرەکە لە 2024 دۆزرایەوە و بەخشراوە بە ڤان ئۆدهێدن مۆزەخانەی نیشتمانی ئەنتیکەکان لە لیدن لە هۆڵەندا.
بڵاوکراوەی فەرمی: مۆزەخانەکە سەبارەت بە وردەکاری و شێوازی دروستکردن و مێژووی شمشێرەکە بڵاوی کردووەتەوە: درێژیی شمشێرەکە یەک مەترە، نەخشی سەر شمشێرەکە بە مسی ڕەنگی زێڕین کە شێوەی خاچ و هێمایەکی ڕۆحی پێکدەهێنێت کە بە گرێی بێکۆتا ناسراوە نەخشێنراوە و لە جۆرێکی ئاسنی دەگمەن و زۆر باش دروستکراوە.
زانیاریی زیاتر: شمشێرەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە پارێزراوی ماوەتەوە بۆ دوای هەزار ساڵ، تەنیا پێکهاتەکانی وەک دار و هەر پێچێکی چەرم کە لە کاتی خۆیدا بۆ جوانکاری بەسەر شمشێرەکەوە بووە لە ناووچوون، ئاسنەکە بە کەمی ژەنگاویی بووە و شوێنەواری دەستەوانە دارەکان هێشتا لەسەر شمشێرەکە دیارە.
وا دەردەکەوێت شمشێرەکە بە مەبەست لە ڕووبارەکەدا دانراوە چوونکە شمشێرەکانی سەدەی ناوەڕاست بە شتومەکی کەسی دانراون و لەگەڵ خاوەنەکەیاندا نێژراون یان لە ڕێوڕەسمی تایبەتیدا لە قوڵایی ڕووبارەکان دانراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات





