
گرافیکی کێڵگەی نەوت و دراوی عێراقی
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە ڕۆژی سێشەممە لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە وەڵامی حکومەتی کوردستان بداتەوە، سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هەولێر هەموو نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەستی بەغدا بکات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، ناردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دوو مژاری گرنگ و سەرەکین لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەواڵی ڕادەستکردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بە بەغدا دوورە لە ڕاستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاری دەهێنێتەوە، بەشێکیشی دەنێرێتە دەرەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە چاوەرێ دەکات، ئەگەر حکومەتی عێراق وەڵامی کۆتایی نەدایەوە و بڕیاری ناردنی مووچەی نەدا و هەر بیانووی گرت، ئەوا حکومەتی کوردستان بژاردەکانی خۆی دەخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات





